بەغداد 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی ڕەوانەكرد

200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداد خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی خستووەتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

باسی لەوەشكرد، پاره‌كه‌ بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت.

حكومه‌تی هەرێم، به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی مانگانه‌ 200 ملیار دینار بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە مەرج ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆلاین راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان راگەیاند.…
Total
0
Share