هەنگاریا ئامادەیە بە ڕوبڵ گازی ڕوسیا هاوردەبکات

ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بە ڕوبڵ پارەی هاوردەکردنی گازی ڕوسیا بدات گەر پێویستیکرد.

بەم هەڵوێستەی، هەنگاریا هەماهەنگ نابێت لەگەڵ بڕیاری هاوپەیمانەکانیدا لە یەکێتیی ئەوروپا، کە بەجێهێنانی ئەو داوایەی ڕوسیایان ڕەتکرووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی “فرانس پرێس”، ئۆربان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی شاری “بوداپێست”دا گوتوویەتی، “بۆ ئێمە، هیچ ئاستەنگییەک لەئارادا نییە بە ڕوبڵ پارەی گاز بدەین، بۆیە گەر ئەمە داوای ڕوسیا بێت، ئەوا بە ڕوبڵ پارەدەدەین”.

پێشتر، مۆسکۆ هەڕەشەی کردبوو هەناردەی گاز بۆ وڵاتە “نادۆستەکان” ببڕێت، ئەگەر بە ڕوبڵ پارە نەدەن، ئەمەش هەنگاوێکە دەکرێت بە تایبەتی کاریگەریی لەسەر یەکێتیی ئەوروپا هەبێت، بەوپێیەی یەکێتییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پشت بە گازی ڕوسی دەبەستێت.

هەنگاریا یەکەمین وڵاتە لەم کۆدەنگییەی یەکێتیی ئەوروپا لابدات، لەکاتێکدا سەرجەم وڵاتە ئەوروپییەکانی تر ڕەتیانکردووەتەوە هیچ بڕەپارەیەک بە ڕوبڵ بدەنە مۆسکۆ، کە دەیەوێت بەم ڕێگەیە دراوەکەی بەهێزبکات.

پێشتریش پیتەر زیارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاندبوو، یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵی نییە لە پرۆسەی هاوردەکردنی گازدا، کە “گرێبەستێکی دوولایەنە” بڕیاری لەسەردەدات.

هەروەها ڕوونیکردبووەوە، “ویستی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگییەک لەنێوان وەڵاتانی هاوردەکەری گازدا، بەلای ئێمەوە پێویست نییە”.

بابەتی پێشتر

نەوت بە 75 دۆلار لە بودجەی عێراقدا جێگیردەكرێت و بەهای دۆلار كەمناكرێتەوە

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی…
Total
0
Share