بنەماڵەی حاجی مەزهەر: ئەوەی سەرۆک بافڵ بۆی کردووین زۆر گەورەییە و شانازی پێوەدەکەین

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حاجی مەزهەر سیرێ کە هاوژین و منداڵەکانی لە رووداوە تەقینەوەی غاز لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا رایگەیاند، سەرجەم تێچووەکان و قەرەبووەکانیان لەلایەن سەرۆک بافڵەوە بۆ دابینکراوە و ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانیش قەرەبوو کراونەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دانا عەلی کە زاوای حاجی مەزهەری سیرێیە و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا رایگەیاند، “هەموو تێچووەکانی ئەو رووداوە لە پرسە و مانەوەی بریندارەکان بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانە و قەرەبووی زیانە مادییەکانی رووداوەکە لەلایەن کاک بافڵ تاڵەبانییەوە دابینکراوە”.

وتیشی، هەموو ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان بە هەموو تێچووەکانیانەوە کە پێنج ئۆتۆمبێل بوون قەرەبووکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاک بافڵ هەموو کارەکانی کردووە و بەڵێنەکانی خۆی جیبەجێکردووە”.

لەلایەکی دیکەوە بەهمەن حاجی مەزهەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەوەی کاک بافڵ بۆ ئێمەی کردووە زۆر زۆرە و ناتوانین سوپاسی بکەین، ئێمە شانازی دەکەین کە ئەوان رێزیان لە هەستی ئێمە گرتووە کە داوامانکرد لەو شوێنە خانوو دروستنەکەینەوە و لە شوێنی دیکە قەرەبوویان کردووینەتەوە، ئەوەی کاک بافڵ کردی گەورەییەکی زۆرە کە شانازیی پێوەدەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتا بکات دەستی بەسەردا دەگرین

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ناتوانین کۆڵان بە کۆڵان بەدوای ماتۆڕسکیلەوە بین، بەڵام هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا تۆماربکات،…
Total
0
Share