نوێنەرێكی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و تێكشكانی تیرۆریستان، له هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین و دەشڵێت، خواستی ئێمه و هاوپه‌یمانانه، هێزێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ كه هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبكاته‌وه بونیادبنێین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه لەگەڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، ڕاوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا و نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، هاوكات گرنگی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی به‌ریتانیا تاوتوێكرا.
شۆڕش ئیسماعیل وتی، “بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- بەغداد پێویستیمان به هاوکاریی به‌ریتانیا له عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه”. هه‌روه‌ك پرسی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری عیراق گفتوگۆی له‌باره‌كرا، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له ڕاوێژكاری باڵای به‌رگری و باڵیۆزی به‌ریتانیا كرا هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م پرسه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
لای خۆیەوە ڕاوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و تێكشكانی تیرۆریستان، له هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین و وتی: به‌وردی چاودێری و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خواستی ئێمه و هاوپه‌یمانانه، هێزێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ، كه هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبكاته‌وه، بونیادبنێین.
لە كۆبوونەوەكەدا سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون.