سوپای پاسداران تەقەی لە هاوڵاتییەکی هەرێم كرد و بە سەختی برینداربووە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای پاسدارانی ئێران، تەقەی لە هاوڵاتییەکی هەرێمی كوردستان كرد و بە سەختی برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنووری نێوان شێنێ و گۆڕەشێر تەقەی لە هاوڵاتییەکی گوندی شێنێ كردووە و بە سەختی برینداربووە.

عوسمان ئەحمەد لێپرسراوی كارگێڕیی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هاوڵاتییەكە ناوی ڕەسول ئەوڕەحمانە و تەمەنی 27 ساڵە و لە خاكی هەرێمی كوردستاندا پێكراوە.

وتیشی، دوو گوللـەی بەركەوتووە و شان و قاچێكی برینداربوون و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ، چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

بابەتی پێشتر

بەتەمەنترین سەگی جیهان دەچێتە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

سەدر 10 كەسی تری دەركرد و دەڵێت "ئەمانە دزن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share