وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 کە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و 576 کەسی دیکەش توشبوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ” لە شەو وڕۆژی ڕابردوودا 576 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون لە هەرێمی کوردستان و 22کەسیش مردوون، هەروەها 330 توشبوو چاکبوونەتەوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” لە هەولێر 193 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەسلێمانی 127 توشبووی نوێ تۆمارکراون، لە دهۆک 200 توشبوو، لە هەڵەبجە 11، گەرمیان 37 و ڕاپەڕین هەشت توشبوو تۆمارکراون”.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “لە هەولێر پێنج توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە، لە سلێمانی هەشت کەس، لە دهۆک چوار کەس، هەڵەبجە دوو کەس، گەرمیان یەک کەس و ڕاپەڕین دوو کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی کۆی گشتیی ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا، 91 هەزار و 480 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو  هەزار و 913 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بونیادبنێین

بابەتی دواتر

پاڵەوانێکی ئۆڵۆمپی کاری دیلیڤەری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

لە چەمچەماڵ هەڵمەتی کوتانی ئەو منداڵانەی لە کوتان دواکەوتوون دەستیپێکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی کوتان بۆ ئەو منداڵانەی لە…
Total
0
Share