ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا ئاشكرایدەكات، ڕوسیا هێرشەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر دەکات و پلانیشی هەیە بۆ ڕەوانەکردنی دەیان هەزار سەربازی نوێ بۆ ناوچەکە.
جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی-یەوە ڕایگەیاند، ڕوسیا بەنیازە هێرشەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر بکات و پلانی ئەوەشی هەیە دەیان هەزار سەربازی نوێ ڕەوانەی ناوچەكە بكات.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكەی “بوچا” پێیوایە، ئەو وێنانەی کە لە ناوچەی بوچای سەر بە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە بڵاودەکرێنەوە کارەساتن و توشی سەرسوڕمانت دەکەن.