پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. “قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین”‏

سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی نوێی پێشكەشكرد، داوای هاوكاریكردنی وڵاتەكەی كرد، بەو پێیەی قوربانییەكی زۆریان داوە، ئاماژەش بە دەركردنی ڕوسیا دەكات لە سیستمی سویفت.

كەمێك لەمەوبەر ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی پێشكەشكرد، بەهەمان جلوبەرگەوە دەركەوتەوە كە چەند ڕۆژێكە لەبەریدایە، نەیشاردەوە كە قوربانیی زۆریان داوە، بۆیە پێویستە وڵاتانی دۆست هاوكارییان بكەن، بەڵام دووپاتیكردەوە، “وڵاتەكەمان جێناهێڵین و بەرگری دەكەین”.

پەیامی بۆ هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا و گەلی ڕوسیا هەبوو، بە هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی وت، “سەردەكەوین”، بە گەلی ڕوسیاشی وت، “دەزانم دژی شەڕن، پێویستە ئەم شەڕە كۆتایی بێت”.

زیلینسكی دووبارە باسی لە كردنەئامانجی شوێنە مەدەنییەكان لە كیێڤ و شارەكانی دیكەی ئۆكرانیا كرد لەلایەن هێزەكانی ڕوسیاوە، پێیوایە “ئەوە هۆكارە بۆ ئەوەی هەموو جیهان لەگەڵمان بن”.

دووبارە پێویستیی وڵاتەكەی بە هاوكاریی سەربازی دووپاتكردەوە و پشتگیریی یەكێتی ئەوروپاشی بۆ وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی ڕوسیا دابڕێنرێت لە سیستمی جیهانیی سویفت.

بابەتی پێشتر

دووشەممە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

هۆڵەندا 200 مووشەكی ستینگەر بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share