ئەمریکا 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین فرۆشتووە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تاوەکو 3ی کانونی یەکەم، 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی ‏وڵاتەکەی فرۆشتووە وەک یەکەم هەنگاو لە پلانی پێشووی بە ئامانجی کەمکردنەوەی ‏نرخی بەنزین.‏

لە مانگی ڕابردوودا ئیدارەی جۆ بایدن بڕیاری فرۆشتنی نزیکەی 50 ملیۆن بەرمیل ‏نەوتی یەدەگی وڵاتەکەی دا هاوشانی وڵاتانی دیکەی بەکاربەری سوتەمەنی، وەک چین، ‏هیندستان و کۆریای باشوور، وەک پلانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی ‏وزە.‏

کۆشکی سپی هەوڵدەدات مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکات کە ئەمریکییەکانی تێدایە لە ‏مەترسییان سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی وزە دوای دەرچوون لە پەتای ‏کۆرۆنا، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی ئەمریکا ئامرازی کەم و دیاریکراوی لەبەردەستدایە بۆ ‏مامەڵەکردن لەگەڵ نرخی نەوت، چونکە بازاڕی وزەی جیهان لەژێر کاریگەریی ‏ژمارەیەک هۆکاری جیاوازدایە.‏

نرخی نەوت لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی ‏ڕابردوودا تۆمارکرد و گەیشتە زیاتر لە 86 دۆلار، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر ‏وزە لە سەرتاسەری جیهاندا، ئێستا نرخەکەی نزیکەی 13% دابەزیوە و بەشێکی بۆ ‏ڕیکارەکانی ئەمریکا و بەشێکی دیکەشی بۆ سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەگەڕێتەوە. ‏

ئەمریکا خاوەنی نزیکەی 600 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوە لە هەریەکە لە تەکساس و ‏لویزیانا، ئێستا نەوتی گەنجینەکراوی ئەو وڵاتە بۆ نزمترین ئاستی لەدوای ساڵی 2003وە ‏دابەزیوە.‏

بابەتی پێشتر

فاشیۆن چییە؟

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share