ڕاوێژكارێكی كازمی: بەراورد كردنی دۆخی ئابوریی و سیاسی لوبنان بە عێراق هەڵەیە

ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە دۆخی ئابوری وڵاتەكەی هاوشێوەی لوبنان بێت و جەختدەکاتەوە کە ئابوری عێراق لە دۆخێکی باشدایە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “لێكچواندنی دۆخی ئابوریی عێراق و لوبنان هەڵەیە و دوورە لە ڕاستیەوە و بەشێکە لەو پشێوییە سیاسیەی کە عێراقی گرتووەتەوە”.

پێشیوایە، ناکرێت دۆخی سیاسی و ئابوریی لوبنان بە دۆخی ئابوریی و سیاسی عێراق بەراورد بكرێت، چونكە ئابوری عێراق لە دۆخێکی باشدایە و بانکی ناوەندیش بڕێکی زۆر پارەی یەدەگی تێدایە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بانکی ناوەندیی عێراق سیاسەتێکی نەختینەی توندی گرتووەتە بەر کە گرنگی دەدات بە سەقامگیری ئابوری و دارایی و بانک.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ خۆڵبارین دەستپێدەكات و مەودای بینین كەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share