چۆن یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا دەتوانێت نرخی نەوت جێگیربکات؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە بەکارهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی ستراتیژیی وڵاتەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ، وەک هەنگاوێک بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت کە ئێستا بەهۆی شەری ڕوسیا و ئۆکرانیاوە بەرزبووەتەوە.

ئەو بڕیارەی بایدن بەکارهێنانی بەرزترین بڕی نەوتی یەدەگی نەوتە لە مێژووی وڵاتەکەدا، کە تێکڕا دەکاتە 180 ملیۆن بەرمیل نەوت.

ئەمریکا خاوەنی بڕی 568 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە، کە لە چوار ناوچەی جیاوازی تەکساس و لویزیانا ئەمبارکراوە.

ئەمریکا لەکاتی پێویستی بە قەرەبووکردنەوەی هەر کەموکوڕییەکی نەوت دەستدەبات بۆ بەکارهێنانی یەدەگی وڵاتەکەی.

وەزارەتی وزەی ئەمریکا، ئەو یەدەگە بە هۆکارێکی زۆر گرنگ بۆ وەڵامدانەوەی دۆخە کتوپڕەکان دادەنێت کە کاریگەری بکاتەسەر پەکخستنی ئابوری بەهۆی بەرزونزمی نرخی نەوتەوە.

بەکارهێنانی نەوتی یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا پێویستی بە بڕیاری ڕاستەوخۆی سەرۆکی وڵاتە، پێشتر سێ جار سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بڕیاری بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژییان داوە، لە ساڵی 1991 لەکاتی دەگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، لە ساڵی 2005 لەکاتی گەردەولولی “کاترینا”، هەروەها لە ساڵی 2011 لەکاتی کێشە ناوخۆییەکانی لیبیا کە کاریگەریی کردە سەر بازاڕی نەوت.

لە دوایین بڕیاریشدا جۆ بایدن بڕیاری بەکارهێنانی یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی لە یەدەگی ستراتیژیی وڵاتەکەی دا، ئێستا وەزارەتی وزەی ئەمریکا دەست بە ڕێکارەکان کردووە بۆ فرۆشتنی ئەو بڕە ڕۆژانەیە.

لە حاڵەتێکی دیکەدا وەزارەتی وزەی ئەمریکا دەتوانێت سوود لە یەدەگی ستراتیژیی وڵاتەکەی وەربگرێت، بۆ هەندێک لە کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ولاتەکەی بەپێی ڕێککەوتنی دۆخەکە، وەک ئەوەی لەکاتی گەردەلولی ئایدا لە ساڵی 2021 ڕویدا.

بڕیارەکەی بایدن بۆ بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژی پێویستی بە 13 ڕۆژە بۆ گەیشتنی نەوتەکە بۆ بازاڕی وزە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری سکۆت شیفێڵد سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوت لە تەکساسەوە سەبارەت بە کاریگەریی بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا لەسەر دابەزینی نرخی نەوت ڕایگەیاندووە، “ئەو بڕیارە دەتوانێت تا ئاستێکی کەم نرخ دابەزێنێت بەڵام هاندەرێکە بۆ بەرزبوونەوەی زۆری خواست”.

هەروەها هەنگاوەکەی بە “فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئاڵوگۆڕەکانی نرخی نەوت” ناوبردووە.

دامەزراوەی GP MORGAN ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا دەتوانێت جێگیریی بۆ نرخی نەوت بگەڕێنێتەوە لە ساڵی 2022دا، بەڵام کێشەکانی وزە کە بەهۆی ڕوسیاوە دروست دەبن کاریگەریی قوڵیان دەبێت لە ساڵی 2023دا.

بابەتی پێشتر

‏"بەرزبوونەوەی هۆشیاری" ڕێژەی خستنەوەی وەچەی لە عێراق كەمكردووەتەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: پارەی مووچە بەردەستە و بەمەبەست دابەشناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share