20 ساڵە پیاسە بە هاوژینە نەخۆشەکەی دەکات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی چیرۆکی دوو هاوسەری پارێزگای هەڵەبجە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ”هاوسەرەکەی 20 ساڵە خزمەتی دەکات”.

ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوە کردووە، ”وەردە رەفیق، لە هەڵەبجەی شەهید، بەهۆی رووداوێکی نەخوازراو، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو، قاچەکان و بەشێکی مێشکی لەدەستدا، بەڵام هاوسەرەکەی 20 ساڵە خزمەتی دەکات و بە عەرەبانەکەی پیاسەی ناوبازاڕ پێکەوە دەکەن”.

لەو بارەیەوە هاوسەرەکەی دەڵێت، “کاتێک هاوژینەکەم جەستەی ساغبوو خزمەتی دەکردم و یەکمان خۆش دەویست، منیش ئێستا وەفام هەیە و تامردن خزمەتی دەکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share