سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە و کەس گیانیلەدەستنەداوە

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە و سوپاس بۆ خودا کەس گیانیلەدەستنەداوە”.

لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”17 کەس برینداربووە و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە، تەنها لەبەر دڵنیابوون لە تەندروستییان هەندێکیان دەهێنین بۆ سلێمانی”.

دەشڵێت، ”برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سووک بووە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە و ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی برینی ئەوانی دیکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی…
Total
0
Share