عەلی حەمەساڵح: پارەی مووچە بەردەستە و بەمەبەست دابەشناكرێت

عەلی حەمەساڵح دووبارە حكومەت بەوە تۆمەتبار دەكات، كە بەمەبەست مووچەی مانگی سێ دابەشناكات.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “لە 2014وە دۆخی دارایی هێندە باش نەبووە، هەشت ڕۆژە حكومەت پارەی لە بەردەستە بۆ مووچەی مانگی سێ، بەڵام بەمەبەست دابەشناکرێت”.

عەلی حەمەساڵح هیچ ژمارە و داتایەكی داهات و پارەی بەردەستی حكومەتی ئاشكرانەكردووە، بەڵام دەڵێت، “هەربەرپرسێک دەڵێت وانیە، دەچینە بەرنامەیەکی ڕاستەخۆوە، لە هەر کەناڵێک بەرپرسەكە پێیباشە”.

ئەمە یەكەمجار نییە ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان حكومەتی هەرێم تۆمەتبار بكات بەوەی پارەی لەبەردەستە، بەڵام بە مەبەست مووچەی مانگی سێ دابەشناكات.

پێشتر وتبووی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی تا جەژنی ڕەمەزان دوو مووچە دابەشنەكات، بەمەبەست مووچەی مانگی سێ درەنگدەخات.

ڕەخنەگرتن لە درەنگكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لەكاتێكدایە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە سەروو 100 دۆلارەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share