‏”بەرزبوونەوەی هۆشیاری” ڕێژەی خستنەوەی وەچەی لە عێراق كەمكردووەتەوە

لە عێراق، ڕێژەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان دابەزیوە، وەزارەتی پلاندانان هۆكارەكەی دەگەرێنێتەوە بۆ “بەرزبوونەوەی هۆشیاری”.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەئێستادا 41 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی زیادەی ساڵانەی ژمارەی دانیشتووان بەراورد بە 10 ساڵی ڕابردوو، لە 3.3%وە دابەزیوە بۆ 2.6%.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێیوایە، دابەزینی ڕێژەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان پەیوەندیی بە كەمبوونەوەی ڕێژەی وەچەخستنەوەوە هەیە، بەوپێیەی پێشتر ڕێژەی منداڵ لە خێزانێكدا 5 منداڵ بووە، ئێستا دابەزیوە بۆ 3.5 منداڵ بۆ هەر خێزانێك.

وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانان كەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوونی بەستووەتەوە بە “بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری”، وتی، “ئێستا بەشێك لە خێزانەكان تەنها یەك بۆ دوو منداڵ دەخەنەوە، ئەوپەڕی دەیگەیەننە سێ منداڵ”.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە قورسی دەزانێت یاسایەك دەربكرێت بۆ سنوورداركردنی ژمارەی منداڵبوون، بەوپێیەی “سیستمێكی كۆمەڵایەتی” هەیە یاسای لەو شێوەیە ڕەتدەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی كاریگەریی ئابوریی دەبێت و كۆمەڵگەی عێراقیش لە كۆمەڵگەیەكی گەنجەوە دەبات بەرەو كۆمەڵگەیەكی پیر و بەكاربەر.

هنداوی پێشبینیی كردووە بۆ ساڵانی داهاتوو ڕێژەی زیادبوونی دانیشتووان كەمترببێتەوە، بۆیە پێویست بە دەركردنی یاسا ناكات بۆ سنوورداركردنی خستنەوەی وەچە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بابەتی دواتر

چۆن یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا دەتوانێت نرخی نەوت جێگیربکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین كازمی بانگهێشتی ڕوسیا دەكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیاوە بانگهێشتی مۆسكۆ كرا و دەڵێت، “دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ…
Total
0
Share