شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی چڕی چاکسازی لە شەقامەکان بەردەوامدەبێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبن لە هەڵمەتی چڕ و فراوانی چاکسازی لە شەقامەکانی سلێمانی تا ئەوکاتەی کەم و کوڕی هەبێت.

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەیشتووینەتە وەرزی گەرما و دەستمان بە هەڵمەتێکی فراوان و چڕی چاکسازیی شەقامەکان کردووە، کە تەنیا لە چاککردنەوەی چاڵ و چۆڵییەکاندا خۆی نابینێتەوە و چاککردنەوەی چینی خراپبووی شەقامەکان و دووبارە قیرتاوکردنەوەیشیان، دەگرێتەوە.

وتیشی، پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانیش بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار مەتر سێجا کۆنکرێت بۆ چەند گەڕەکێکی سلێمانی ئەنجامدراوە.

بە وتەی ئەنجومەن حسێن، چاکسازیی شەقامەکان تا ئەم ساتە، ئەم شوێنانەی گرتووەتەوە:

– شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (گوندی ئەڵمانی تا گۆیژە سیتی).

– لە بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیبەوە تا تەلاری هونەر.

– چوارڕیانی قەرەداغ – عەربەت بە ئاراستەی پردی وڵووبە.

– چوارڕیانی هەواری شار.

– پارکی ئازادی بە ئاراستەی هۆڵی تەوار.

– شەقامی ئەمنە سوورەکە بۆ گەڕەکی کانێسکان.

– بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی تا شەقامی سالم.

– بەشێکی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد.

– شەقامی نزیک پارکی ماردین.

– شەقامی چوارڕیانی دەستاڕەکە، بە ئاراستەی تێرمیناڵی شارەزوور تا دەگاتەوە بە بازنەیی مەلیک مەحمود.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یۆبیلی…
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکاندا لە قۆناغی زۆر باشدایە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share