وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو: دیجلە و فورات وشكناكەن

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، لەبارەی ئاوەوە دڵنیاییدەدات و دەڵێت، ئەو قسەیە لە ڕاستییەوە دوورە كە دەوترێت دیجلە و فورات وشكدەكەن.

عەون زیاب ڕاوێژكاری وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، چەندین لایەن هەوڵدەدەن بابەتی ئاو لە عێراق گەورەبكەن و ئامانجیان ترساندنی هاوڵاتییانە، كەمبوونەوەی ئاو ڕوونە و بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەڵام ئەوە ڕاستنییە كە دەوترێت دوای چەند ساڵێك عێراق ڕووبارەكانی لەدەستدەدات و وشكدەكەن.

ڕاوێژكارەكەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، “دوای تەواوبوونی بەنداوەكانی توركیا و سوریا و ئێران، زیاتر هەست بە كەمئاویی دەكەین، سوریا بەهۆی جەنگەوە پڕۆژەكانی ڕاگرتووە، بەڵام توركیا بەردەوامە لە دروستكردنی بەنداو و دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە، گرفتی كەمئاوی گەورەتر دەبێت”.

ماوەیەكە شارەزایانی ژینگە و ڕێكخراوە عێراقی و نێودەوڵەتییەكان، پێشبینیدەكەن بەهۆی كەمیی بارانبارین و گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیا و ئێرانەوە، هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات وشكبكەن. ئێستا ئاستی ئاوی هەردوو ڕووبارەكە زۆر دابەزیوە، هەردوو دەریاچەی حەمرین و ساوە-ش بە تەواوەتیی وشكبوون.

بابەتی پێشتر

دانەغاز: لە هێرشەكەی كۆرمۆردا دوو كارمەندمان بریندار بوون

بابەتی دواتر

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share