کەشناسی: لە شەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکان ‏نیمچەهەور دەبێت، دواتر لە درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە شەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات بەشێوەی مامناوەند سبەینێش بەردەوام دەبێت و لە پاشنیوەڕۆی سبەینێوە بارانبارین کۆتاییدێت.

کەشناسی ڕایگەیاندووە، بارانبارن پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە، بەڵام لە دهۆک باران نابارێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
Total
0
Share