ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بڕیار دەدەن و وەڵامی سەدر دەدەنەوە

ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بۆ وەڵامدانەوەی موقتەدا سەدر لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامبدەن.

شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و مۆڵەتی 40 ڕۆژی بە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكاندا و داوای لێكردن دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامبدەن و كابینەی حكومەت لە ماوەی 40 ڕۆژدا پێكبهێنن.

بابەتی پێشتر

نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: بە وتەی سەرۆكی حكومەت داهاتی نەوت 41%ی دەمێنێتەوە دیلۆیت دەڵێت لە 43%ی ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share