نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە زیاتر دابەزی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی تەكساس بە 99 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئێوارەی دوێنێ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەزربوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان و گۆڕانكاريی بەردەوام لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ڕوسیاوە هەیە.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی بۆ وەڵامدانەوەی سەدر كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بڕیار دەدەن و وەڵامی سەدر دەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share