دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ لەبارەی داواکاریی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵییەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی بڕیاردەدات.

باسیان لەوەش كردووە، ڕێکاری ئەمنیی توند بۆ پاراستنی کۆبوونەوەکەش گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو، ھێزی ئەمنی تایبەتیش دانراوە بۆ پاراستنی دادوەرەکان لەکاتی چوونە دەرەوەیان لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکە.

پێشتر، جگە لە موقتەدا سەدر، ژمارەیەك پەرلەمانتار بە فەرمی داواکارییان بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزکردبووەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەنجومەنەكە شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share