دوو بەندكراوی دیكەی بادینان ئازاد دەكرێن

حوکمی هەردوو سزادراوی بادینان مەسعود عەلی و شێروان تەها بۆ دوو ساڵ ‏كەمكراوەتەوە و پارێزەرەكەیان دەڵێت، ئازادكردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی بەرگری لە بەندكراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سزای مەسعود عەلی شەنگالی سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تەها بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بوو، ئێمە و داواكاری گشتی تانەمان لە بڕیارەكەدا، داواكاری گشتی داوای توندكردنی سزاكە و ئێمەش داوای ئازادكردنیانمان كرد بەهۆی ئەوەی بەڵگەكانی تۆمەتباركردنیان بەڵگەی قەناعەتپێكەر نین.

وتیشی، “دوای تانەكە دۆسیەی ئەو بەندكراوانە لە دادگای تاوانی دووی هەولێرەوە گوازرایەوە بۆ دادگای تاوانی یەك”.

ئەو دادگایە بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی سزای ناوبراوان بۆ دوو ساڵ، بەمەش سزای مەسعود شەنگالی ساڵێك و شەش مانگ و سزای شێروان تەها شەش مانگ كەمكرایەوە، وەك ئەوەی بەشدار حەسەن ئاماژەی پێدا و وتی، “هەردوو سزادراوەكە ساڵێك و حەوت مانگە بەندكراون، بەمەش ئازادكردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە”.

ئازادكردنی بە مەرج لە یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمدا هەیە و تەنها حاڵەتەكانی (تیرۆر و سیخوری) ناگرێتەوە.

سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی بەرگری ڕوونیكردەوە، بەپێی ئەوە لە هەر ساڵێك سێ مانگیان بۆ كەمدەبێتەوە، پێویستی بە چەند ڕێكارێكە و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو، یان سەرەتا هەفتەی دواتر بەندكراوان بە دیداری كەسوكاریان شاددەبنەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە و گۆڕینی ئیفادەکانیان كرد، سەرەڕای نەبینی پارێزەر و شەڕی دەروونی بەرامبەریان.

لە ڕوونکردنەوەی ئەو پێنج زیندانییەی شیلادزێدا هاتووە، ماوەی هەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردووە و دۆخیان خراپە، ئەگەریش دۆسیەکانیان یەکلایی نەکرێتەوە تا مردن بەردەوامدەبن.

لەو بارەیەوە بەشدار حەسەن وتی، ئەوان ساڵێك و چوار مانگە لە زیندانن، هەتا ئێستا ئاسایش هەر دەستی دەستی بە دۆسیەكانیان دەكات و ڕەوانەی دادگای ناكات، ئەوانیش مانیانگرتووە و داوادەكەن چارەنووسیان یەكلابكرێتەوە و بدرێنە دادگا.

ڕوونیشیكردەوە، “دووان لە زیندانیان تەندروستییان خراپ بوو، نازانین براونەتە دەرەوە، یان هەر لە بنكە تەندروستییەكەی ناو ئاسایش چارەسەریان بۆكراوە”.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە 10 ژن و 27 منداڵ بۆ ئەڵمانیا گەڕێندرانەوە

بابەتی دواتر

یادی ئەنفال پشوو نییە.. حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى…
Total
0
Share