یادی ئەنفال پشوو نییە.. حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی بۆ مانگی داهاتوو ڕاگەیاند، یادی ئەنفال نەكراوە بە پشوو.

حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو ڕۆژی لە مانگی داهاتوودا كرد بە پشوو، كە بریتین لە ڕۆژانی 9 و 20ی مانگی چوار.

ڕۆژی شەممە 4/9 ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقە، چوارشەممە 20ى 4یش سەری ساڵی ئێزدییەکانی، كە بە جەژنی سووری ئێزدییەکان ناسراوە.

جێی سەرنجە یادی جینۆسایدی ئەنفال، كە دەكەوێتە مانگی چوارەوە، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەكراوەتە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”. سەرکار سورچی،…
Total
0
Share