بە 600 دۆلار نوشتە و جادوویان کردووە.. لە سلێمانی سێ کەس دەستگیرکران ‏

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە، کە نوشتە و جادوویان بۆ خەڵک ‏کردووە بە 600 دۆلار.‏

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك سكاڵاى له ‌بنكه‌ى پۆلیسى ‏چوارچرا تۆماركرد له ‌دژى سێ تۆمه‌تبار، كه‌ له‌ڕێگه‌ى نوشته‌ و فاڵگرتنەوەوە فێڵى ‏لێكراوه‌ و بڕى 600 دۆلاریان لێسه‌ندووه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ‏چوارچرا لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكرد و دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ ‏تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن، که‌ فێڵیان له‌ هاوڵاتییان كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ى په‌یجێكه‌وه‌ له‌ تۆڕى ‏كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك هاوڵاتییانیان فریوداوه‌”.‏

لەبارەی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەوە، پۆلیس ئاشكرایكردووە، سێ گەنج بوون لە ‏ڕەگەزی نێر و لە ڕیگای پەیجێکەوە خەڵکیان ڕاکێشاوە.‏

پێشتر ناوەندی میدیای دیجیتاڵیی “‏DMC‏” ڕایگەیاند، لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتیی ‏فەیسبووك و ئینستگرام دەیان ڕیكلامی بەدیكردووە كە بەشێكیان ڤیدیۆی “نا ئەقڵانی”ی ‏كەسانێكن بانگەشەی ئەوە دەكەن كە “پزیشك، پیاوی ئایینی، كەسی ڕۆحانی یاخود ‏چارەسازن و كارەكانیان سنوورەكانی زانست و ژیری و تەنانەت ئایین تێدەپەڕێنن”.‏

ناوەندەكە باس لەوە دەكات كە زۆرینەی ئەو چالاكییانە لە فەیسبووك دەكرێن و كەمتریان ‏لە ئینستگرامن، بۆیە سەرسوڕمانی خۆی نیشاندەدات لەوەی چۆن كۆمپانیای فەیسبووك ‏ڕێگە بەو جۆرە چالاكییانە دەدات و دەڵێت، “چۆن ڕێگە بە ڕیكلامكردن بۆ ئەو لاپەڕانە ‏دەدرێت لەكاتێكدا پێچەوانەی پێوەرەكانی فەیسبووكن و فێڵ لە خەڵك دەكەن”.‏

‏ ناوەندی “‏DMC‏” پێیوایە فەیسبووك دژی یاساكانی خۆی كاردەكات و دژیەكی لە ‏بڕیارەكانیدا هەیە، بۆیە داوا لە كارگێڕیی فەیسبووك دەكات شەفافانە كاربكات و سنوورێك ‏بۆ ئەو جۆرە چالاكی و ڕیكلامانە دابنێت و پشكنینی ورد بۆ ناوەڕۆكی بابەتەكانی سەر ‏تۆڕەكە بكات.‏

بابەتی پێشتر

ئەم دوو ڕۆژە كەشی هەرێمی كوردستان بە سەقامگیری دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

دووبارە بڕیاردانی یاسایی لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك دابەزی. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

لە قەزای قەرەداغ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بەفربارینەوە لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنووری قەرەداغ پشوو راگەیەندرا. قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەرجەم…
Total
0
Share