لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە 10 ژن و 27 منداڵ بۆ ئەڵمانیا گەڕێندرانەوە

لە كەمپی ڕۆژ-ەوە گەڕێندراونەتەوە

ئەڵمانیا بڵاویكردەوە 10 ژن و 27 منداڵی لە كەمپێكی ڕۆژئاوای كوردستانەوە گەڕاندووەتەوە كە ئەندامە گومانلێكراوەكانی سەر بە داعش تیایدا بەندكراون.

ئەنالینا بیربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، كۆمەڵەكە لە كەمپی (ڕۆژ)ەوە گەڕێندرانەوە بۆ نیشتمان و پرۆسەكەشی بە “زۆر دژوار” ناوبرد.

ئاشكراشیكرد، ژمارەیەك لە ژنەكان ڕاستەوخۆ پاش گەیشتنیان بە ئەڵمانیا دەستگیركراون.

وەزیرە ئەڵمانییەكە باوەڕی خۆیشی نیشاندا بەوەی “27 منداڵەكە، لە كۆتاییدا، قوربانی دەستی داعشن، مافی ئایندەیەكی باشتریان هەیە دوور لە ئایدۆلۆجیا بكوژەكەی، لەگەڵ ژیان لە ئارامی، وەك ئەوەی بۆ منداڵەكانمانی دەخوازین.. پێویستە لێپێچینەوە لە دایكەكان بكرێت لەپای كارەكانیان”.

لە تشرینی یەكەمی ڕابردووش ئەو وڵاتە 23 منداڵ و هەشت دایكی لە كەمپی ڕۆژ گەڕاندەوە، هەمان كات دانیماركی هاوسێشی 14 منداڵ و ژنی گەڕاندەوە.

بیربوك سوپاسی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئەمریكییەكانیشی كرد “بەهۆی پێشكەشكردنی پشتیوانیی لۆجستی بۆیان”.

ئاشكراشیكرد، پاش پرۆسەكەی چوارشەممە زۆرینەی ئەو منداڵە ئەڵمانییانەی دایكەكانیان دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ئەڵمانیا گەیەندراونەتە شوێنی ئارام و ئاسایش. لە ئێستاشدا تەنها ژمارەیەكی كەمی حاڵەتی تایبەت ماوە كە درێژە بە كارەكانیان دەدەن بۆ چارەسەری دۆخی ئەوانیش.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی كۆمار ڕەتیدەكاتەوە سەدر لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح-ـەوە كردبێت

بابەتی دواتر

دوو بەندكراوی دیكەی بادینان ئازاد دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share