دەستپێشخەرییەكەی چێوەی هەماهەنگی كەی دەخرێتەڕوو؟

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دوای شكستهێنانی دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد دەستپێشخەرییەك تایبەت بە چارەسەری پرۆسەی سیاسی پێشكەشدەكات سەركردەیەكیشی وادەی خستنەڕووی ئاشكرادەكات.

دوای ئەوەی دوێنێ سێیەم هەوڵی لایەنەكانی هاوپەیمانیی سێقۆڵی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا، نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، دەستپێشخەرییەكیان ئامادەكردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو چەقبەستووییەی لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتدا هەیە.

سائر موخیف جبوری، سەركردە لە هاوپەیمانییەكە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەكە ئامادەكاری بۆ كراوە و ئەمڕۆ یان سبەی دەخرێتەبەردەم ڕای گشتی، دواتریش ڕادەستی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و ئەودوای لایەنە سیاسییەكان دەكرێت، بەر لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.

جبوری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی وتیشی، “گفتوگۆ دەربارەی دەستپێشخەرییەكە بەر لە دانیشتنەكە دەبێت، لەسەر ئەوەش چارەسەر لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمی بەر لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبێت كە بڕیارە پاش نزیكەی چوار ڕۆژ ئەنجامبدرێت”.

دانیشتنی داهاتوو لەنێوان چوار و شەشی مانگی داهاتوو دەبێت، بۆیە هیوای ئەوەیە هەیە هاوبەشەكان ڕەچاوی دەستپێشخەرییەكە بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی، وەك ئەوەی سەركردەكەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی پێدا.

ڕوونیشكردەوە، كۆبوونەوە لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و لایەنەكانی دیكەدا كراوە وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێشخەرییەكە و ڕاگەیاندنی لەبەردەم لایەنەكانی دیكەدا تا دواتر چاوخشاندنەوە بە چارەسەرە پێویستەكاندا بكرێت.

بابەتی پێشتر

چوارچرا لە 10ی خاكەلێوەدا<br> ساڵیادی لەسێدارەدانی سەرۆکی یەکەم کۆماری کوردستان

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح داوایەكی مەسعود بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share