گەنجینەیەکی نهێنیی ئۆتۆمبێلە شاهانەکان لە بەغداد لە ژێر زەویدایە

لەناو شوێنێکی نهێنی بەغداد، یەکێک لە گەنجینەکانی سەردەمی شاهانە لە عێراقدا هەیە، ئەویش ئەو ئۆتۆمبێلە شاهانەیانەن کە ئەو دیارییانە لەخۆدەگرن ئەڵمانیا پێشکەشی شا غازی کردووە، لەکاتێکدا لە نێوان ساڵانی 1933 بۆ 1939 حوکمڕانیی عێراقی کردووە و دواتر بووەتە هۆی مردنی لە رووداوێکی هاتوچۆی تەمومژاوی.

لە ناوەڕاستی قەرەباڵغترین گەڕەکەکانی بەغدادی کۆن و لەناو شوێنێکی نهێنیی ژێرزەمینیدا یەکێک لە گەنجینە سەرسوڕهێنەرەکانی سەردەمی شاهانە لە عێراقدا هەیە، ئەوان ئۆتۆمبێلی سەردەمی شاهانەن کە لەلایەن شارەوانیی بەغدادەوە هەڵگیراون و پارێزراون وەک ئەوەی تازە دروستکرابن، ئامادەکاری دەکرێت بۆ نمایشکردنیان بۆ خەڵک لە مۆزەخانەیەکدا کە شارەوانی کاردەکات بۆ دروستکردنی بە تایبەتی بۆ ئەم شوێنەوارە دەگمەنانە.

محەمەد ئەلروبەیعی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی بەغداد دەڵێت، “ئەم ئۆتۆمبێلانە، ساڵانێکە، بوونەتە گەنجینەیەکی نیشتمانی لە مۆزەخانە نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان، بەو پێیەی شارەوانی بەغداد خاوەنی نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلی کلاسیک و ئۆتۆمبێلی شاهانەی دیکەیە کە بەهایەکی بەرزیان هەیە.

دیارییەکەی ئەدۆلف هیتلەر بۆ مەلیک غازی لە نێو ئەو گەنجینانەدا گرانترینە، بەو پێیەی یەکێکە لەو سێ ئۆتۆمبێلەی جیهان کە تایبەت بۆ هیتلەر دروستکراون و تەنها ئەم شاکارە کە هیتلەر بەخشیویەتی بە شا غازی وەک نیشانەی هاوڕێیەتی نێوانیان ماوەتەوە و عێراق لە لوتکەی شەڕی نێوان هاوپەیمانان و عێراق پاراستوویەتی.

هەموو هەوڵەکانی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین خولی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا شکستی هێنا.

عادل ئەردەوی، شارەزای میراتی عێراق سەبارەت بەم ئۆتۆمبێلانە دەشڵێت، دوای شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958، موڵکی کۆشکەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بە فەرمی گەڕێنرایەوە بۆ شارەوانیی بەغداد، بەو ئۆتۆمبێلانەشەوە، کە ئۆتۆمبێلی دەگمەنی تێدایە وەک ئەوانەی ئەدۆلف هیتلەر بەخشراون بە شا غازی، کە تا ئێستاش شێوەی خۆیان پاراستووە، جۆرێکی دەگمەنە لە جیهاندا، نەک تەنها لە عێراقدا”.

هەروەها ئەو مۆزەخانەیەی کە بڕیارە دابمەزرێت، گالیسکە شاهانەییەکانیش لەخۆدەگرێت، کە یەکێکیان لەلایەن شاژنی کۆچکردووی بەریتانیاوە دراوە بە شا فەیسەڵ کاتێک لەسەر تەختی عێراق تاجی لەسەرنرا.

بابەتی پێشتر

راپرسییەک: %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share