ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی دووه‌می پاشکۆکان له پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی پۆرتوگال و پۆڵه‌ندا سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له یاریگای دراگاو میوانداریی مه‌کدۆنیای باکووری کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی کریستیانۆ و هاوڕێکانی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی پۆرتوگال له خوله‌که‌کانی 32، 65 له‌لایه‌ن برونۆ فێرناندیزه‌وه تۆمارکران.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا له ستاد سلاسکی میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی سویدی کرد، یارییه‌که به‌بردنه‌وه‌ی پۆڵه‌ندا به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پۆڵه‌ندا کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی پۆڵه‌ندا له خوله‌که‌کانی 50، 73 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و پیۆته‌ر زیلینیسکی-یه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، هه‌ڵبژارده‌کانی پۆرتوگال و پۆڵه‌ندا دوواین بلیته‌کانی مۆندیالی قه‌ته‌ریان بڕی، واتا هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهانی، کریستیانۆ و لیڤاندۆڤیسکی به‌شداریی مۆندیالی 2022 ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان وێڵز و براوه‌ی یاریی نێوان (ئۆکرانیا و سکۆتله‌ندا)یه، که به‌هۆی جه‌نگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه.