پۆگبا فریای مۆندیال ناکەوێت

بەهۆی پێکانەوە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە پۆل پۆگبای فەرەنسی بەشداری لە مۆندیالی 2022ی قەتەر نەکات.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، پۆل پۆگبا لە ڕاهێنانەکانی یانەی یوڤانتۆس کڕکڕاگەی ئەژنۆی ڕاستی تووشی پێکانێکی قورس بووە، دوای گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا و پشکنینی لەلایەن شارەزایانەوە، دەرکەوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

سەرچاوەکە دووپاتی دەکاتەوە، لە حاڵەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا یاریزانەکە ماوەی پێنج بۆ شەش مانگ واتە تاوەکو سەرەتای 2023 دووردەکەوێتەوە و بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لەدەست دەدات.

ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە بەشێک لە کڕکڕاگەی ئەژنۆی دەربهێنرێت، ئەوەش بۆ یاریزانە لاوەکان بڕیارێکی گونجاوە، بەڵام بۆ یاریزانێک لە تەمەنی پۆگبا-دا زیانی زۆری هەیە و جموجۆڵی خاو دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

موفتیی عێراق بۆ سەدر: بەهیوام مەبەستە شەریفەكە بمێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕیکردنی سەربە ئیسرائیلی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە ئیسپانیا ڕیاڵ دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ و…
Total
0
Share