(ڤیدیۆ) ئینتەر بە “گۆڵی هەڵە” لە ئاتالانتای بردەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر بە ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (15)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئاتالانتا لە یاریگای “جیویس” میوانداریی یانەی ئینتەر میلانی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “نێراتزۆری” لە خولەکەکانی 36، 56، 61 لەلایەن ئێدین دزیکۆ، جواکیم مایهلی (بەهەڵە)، خوسێ لویس پالۆمینۆ (بەهەڵە) تۆمارکران، دوو گۆڵەکەی ئاتالانتا لە خولەکەکانی 25، 77 لەلایەن ئەدیمۆلا لۆکمان، خوسێ لویس پالۆمینۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ بەهێزتر کرد، لە بەرامبەردا ئاتالانتا بە 27 خاڵەوە چووە پلەی شەشەم.

بابەتی پێشتر

بۆچی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندان دەكەن؟

بابەتی دواتر

لە ئیستانبوڵ تەقینەوەیەك روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share