ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا

هێرشێكی موشەكی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا- ئەرشیف

ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە لە ئاكامی بۆردومانێكی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا سێ سەرباز كوژراون.

ئاژانسی هەواڵی ڕژێمی سوریا (سانا) ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم لەسەر زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەكە لە نزیك كاتژمێر 03:11ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە بۆ سەر ناوچەكانی باشوور ئەنجامدراوە و سیستمی بەرگری ئاسمانی چەند مووشەكێكی خستووەتەخوارەوە.

بەپێی ئاژانسەكە هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی سێ سەربازی سوری و برینداربوونی یەكێكی دیكە، سەرەڕای زیانی مادی.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد كە هێرشەكەی بۆ سەر ئامانجێكی سەربازیی سوری-ئێرانی بووە، وەك وەڵامدانەوەی چاندنی بۆمب لەسەر سنوری جیاكەرەوەی بەرزاییەكانی جۆلان.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

حكومەت دەیەوێت هەڵبژاردن لە دەرەوە و نەخۆشخانە و بەندینخانەكاندا نەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share