سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 12ی ئیسرائیلی، یوسی کۆهین ئاشکرایکرد، لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2018دا کارەکە زۆر بەنهێنی و سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە.

سەرۆکی دەزگای مۆساد دەڵێت، 20 کەسی شارەزا لە چالاکییەکەدا کاریانکردووە، بەبێ ئەوەی ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرابکات تەنها وتی، سەرجەمیان ئیسرائیلی نەبوون.

کۆهین جەختیکردەوە، ئەو چالاکییە گەورەیە بەر لە دوو ساڵ لەبەرواری ئەنجامدانی چالاکییەکە ڕاهێنانی لەسەر کراوە، دوای ئەوەی شارەزایانی مۆساد بۆیاندەرکەوت کە زانیارییەکان لەیەکێک لەبارەگاکانی دەوروبەری تارانی پایتەختی ئێراندایە، کاریان لەسەرئەوەکرد بتوانن ئەو بارەگایە بشکێنن و بچنە ناو نهێنییەکانییەوە.

بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس، سەرۆکی پێشووی مۆساد دانیناوە بەوەدا کە وڵاتەکەی لەپشت ئەو هێرشانەی ئەمدواییەوە بووە، کە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، هەروەها بە وتەی سەرۆکی مۆساد کوشتنی زانای ئەتۆمیی ئێران موحسین فەخریزادە-ش هەر کاری ئیسرائیل بووە.

هەروەها هۆشدارییدایە زاناکانی دیکەی بواری ئەتۆمی ئێران، کە دەکرێت هەر یەکێکیان بکرێنە ئامانج و بکوژرێن، تەنانەت لەوکاتەی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

واشنتۆن سزای دارایی لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئێران هەڵگرت و ئەنجومەنی پیرانیش نیگەرانە

بابەتی دواتر

هاوپەیمانان: لە مانگی شەشدا 13 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share