تەنها وەرگری ڤاکسینەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بۆیان هەیە بەشداری حەجی ئەمساڵ بکەن

بەپێی وتەیەکی وەزیری تەندروستیی سعودییە، ئەو کەسانەی ئەمساڵ دەتوانن بەشداری فەریزەی حەج بکەن، پێویستە ڤاکسینە بەریتانی و ئەمریکییەکانیان بەکارهێنابێت.

تۆفیق ڕەبیعە، وەزیری تەندروستیی سعودییە لەبارەی میکانزمی بەڕێوەچوونی ئەمساڵی حەج ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی زینجیرەی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوە و هێشتاش ڤایرۆسەکە مەترسییە، بۆیە حەجی ئەمساڵیش تەنها بۆ سعودییەکانە، ئەویش بە چەندین مەرج”.

بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستیی سعودییە، تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بەشداری فەریزەی حەج بکەن، کە ڤاکسینەکانی Pfizer ، Astrazeneca ، Moderna و Johnson & Johnson یان بەکارهێناوە.

یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی بەشداری لە فەریزەی حەجدا ئەوەیە کەسەکە تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵدابێت و کۆی گشتی بەشداربوانی فەریزەکەش لە 60 هەزار کەس تێنەپەڕێت.

ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە فەریزەی حەج بۆ خەڵکی دەرەوەی سعودییە بەڕێوەنەچووە.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستانەوە چوار بۆ پێنج هەزار گەشتیاری ئاینی سەردانی وڵاتی سعودییەیان دەکرد، بەڵام بەهۆی ڕێگەنەدانیان ئەوە دوو ساڵە ڕێژەی ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە زیاتر بووە و بەوەش ساڵی ئایندە حاجیانی ساڵی 2020 دەتوانن بچنە سعودییە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی بایرن میونشن هاندەرانی یانەکەی بێهیواکرد

بابەتی دواتر

كۆڵبەرێك له‌كاتی كاركردندا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share