كوشتنی عێراقییەكان لە كامپی هۆل بەردەوامە و ژنێكی تر كوژرا

ژنێكی عێراقی لە كامپی هۆل بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە و تەرمەكەی فڕێدراوەتە دۆڵێكەوە.

حاڵەتەكانی كوشتن لەناو كامپی هۆل لەلایەن شانە نووستووەكانی داعشەوە زیادیانكردووە، زۆربەی قوربانییەكان عێراقین و بەشێكیان ژنانن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، “ژنەكە سەری لە لاشەی جیاكراوەتەوە و هەردوو دەستی بەستراونەتەوە و شوێنەواری ئەشكەنجەدانی وەحشیگەرانە بە جەستەیەوە دیارە”.

كوشتنی ژنە عێراقییەكە شەشەم حاڵەتی لەو جۆرەیە لەم مانگەدا لەناو كامپی هۆل. كامپەكە لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان-ـە و شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێك لە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیانە، مەترسیداریی بارودۆخی كامپەكە لە هەڵكشاندایە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 17 كەس لەوێ كوژراون، یەكێكیان كارمەندی ڕێكخراوی مانگی سووری كوردی بووە و هەشتیان عێراقی بوون.

ڕاپۆرتەكان لەبارەی بارودۆخی هۆل دەڵێن، سەرباری ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، شانە نووستووەكانی داعش تاوانی كوشتن لەناو كامپەكەدا ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران: ئێران دانی بەوەدا ناوە کە هەڵەیەک کراوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی دەڤەری سۆران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دان…
Total
0
Share