چین: بەرپەرچی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ڕوسیا دەدەینەوە

حكومەتی چین دەڵێت، ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ڕوسیادا سەپاندوونی زیانیان بە وڵاتەكەمان گەیاندووە و بەرپەرچیان دەدەینەوە.

وانگ ون بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی دەیانەوێت ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ڕوسیادا سەپاندوونی.

بەپێی وتەی دیپلۆماتكارەكەی چین، سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ڕوسیا، زیان بە بەرژەوەندیی چین دەگەیەنن و وتی، “ئەو وڵاتانەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابورییان لەگەڵ ڕوسیادا هەیە كە چین یەكێكە لەو وڵاتانە، زیانیان پێگەیشتووە و ئەوەش هیچ پاساوێكی نییە، بۆیە چین هەموو ڕێكارێكی پێویست دەگرێتەبەر و بە هێزەوە مافی ڕەوای كۆمپانیا و كەسایەتییەكانی وڵاتەكەمان دەپارێزین”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختیكردەوە كە “دەبێت ئەمریكا لە كاتی چارەسەركردنی دۆزی ئۆكرانیا و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕوسیادا، ترس و نیگەرانییەكانی چین لەبەرچاوبگرێت”.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیاوە، ئەمریكا چەند جارێك هەڕەشەی لە چین كردووە بەوەی ئەگەر هاوكاریی ڕوسیا بكات، ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.

بابەتی پێشتر

زیادەڕەوییەكانی وتارێكی لە ئیماراتەوە<br> مەسرور بارزانی: کارەبای عێراق دابیندەكەین و توانای ‏زیاتریشمان هەیە!‏

بابەتی دواتر

دیبالا بۆ بەرشلۆنە، خەیاڵە یان ڕاستی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share