نرخی خۆراکی جیهانی گەیشتووەتە بەرزترین نرخی لەماوەی 18 مانگی رابردوودا

داتاکانی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی دەریخست کە نرخی خۆراکی جیهانی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 18 مانگدا.

رێکخراوی فاو کە بەدواداچوون بۆ نرخی خۆراکەکان دەکات لە جیهاندا کە زۆرترین بازرگانییان پێوەدەکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی رابردوو بە رێژەی 2% بەرزبووەوە و گەیشتە 127.4 خاڵ لە کاتێکدا لە مانگی ئەیلولدا 124.9 خاڵ بوو کە پێداچوونەوەی بۆ کرابوو.

داتاکان دەریانخستووە، نرخی خۆراکی جیهانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مانگی نیسانی 2023ەوە، هەرچەندە بە ڕێژەی 20.5% کەمتر بووە لەو ئاستەی کە لە مانگی ئازاری 2022دا تۆماری کردووە دوای دەستپێکردنی شەڕی رووسـ.ـیا و ئۆکرانیا.

رێکخراوەکە دەڵێت جگە لە گۆشت، نرخی زەیتی رووەکی زیاتر لە %7 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی دانەوێڵە تا مانگی ئەیلول بەرێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بە دەرمانێك دەستپێدەكات كە دژەڤایرۆسە. ینس سبان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا…
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایانی ئەوروپی: گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی بوو لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا

تیمێکی زانایانی ئەوروپی رایانگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی گەرمای لە سعودیە زیاتر کردووە و ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر…
Total
0
Share