دیبالا بۆ بەرشلۆنە، خەیاڵە یان ڕاستی؟

پاولۆ دیبالا، هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس کۆتاییدێت و ئەگەرێکی بەهێز هەیە بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئەو زانیارییانەی ئاماژە بە یاریکردنی ئەستێرە ئەرجەنتینی-یەکە بۆ یانەی بەرشلۆنە دەکەن دوورن لەڕاستییەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە چاڤی هێرناندێز گرنگی بە توانا و بەهرەی دیبالا نادات، پێشیوایە لەڕووی هونەرییەوە جێگەی متمانە نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، چاڤی گرنگیی زیاتری بە یاریزانە لاوەکانی وەک ڕافینیا، هالاند و ئاداما تراوری داوە، چونکە تەمەنیان لاوترە و لە تەکنیکی یاریکردندا بۆ شێوازی یاریکردنی یانەی بەرشلۆنە گونجاون.

دیبالا لەلایەن یانەکانی پاریس سان جێرمان، تۆتنهام، ناپۆلی و ئینتەر میلانەوە گرنگیی پێدراوە، ئەگەر هەیە هاوینی داهاتوو بۆ یەکێک لەو یانانە یاریبکات.

دیبالای تەمەن 28 ساڵ لەم وەرزەدا 28 یاری بۆ یانە ئیتاڵییەکەی کردووە، 13 گۆڵ و نۆ ئەسیستی تۆمارکردووە، بەدرێژایی مێژووی یاریکردنی بۆ “لاڤیکیا سنیۆرا” 283 یاری کردووە، تۆمارکەری 113 گۆڵ و 48 ئەسیست بووە، هەروەها پێنج ناسناوی کالچیۆ و چوار جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

چین: بەرپەرچی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ڕوسیا دەدەینەوە

بابەتی دواتر

ڕۆیتەرز: ناردنی گازی کوردستان بەهاوکاریی ئیسرائیل هۆکاری بۆردومانەکەی ئێران بوو بۆسەر هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share