كێشەی ژێرئاوگەڕەكانی نێوان پاریس و واشنتن كۆتاییهات

ئەنتۆنی بلینكن و جۆسێپ بۆریێل

وەزیری دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا كۆتاییهاتنی كێشەی نێوان پاریس و واشنتنی ڕاگەیاند، كە بەهۆی پرسی ژێرئاوگەڕە ئەتۆمییەكانەوە دروستببوو.

جۆسێپ بۆریێل، نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی دوابەدوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتن-ەوە ڕایگەیاند، “باسی كێشەكانمان دووبارە و چەندبارە ناكەینەوە، پێویستە تێیپەڕێنین و چاومان لەسەر ئایندە بێت”.

وتیشی، “ڕووداوێك ڕوویدا، هەندێك لێكتێنەگەیشتن هەبوو، لەگەڵ كەموكورتی لە پەیوەندی، كۆتاییهات، با هەنگاو بنێین و پێكەوە كاربكەین بە متمانەی زیاترەوە”.

لە ئەیلولی ڕابردوو بۆریێل هاوهەڵوێستی یەكێتیی ئەوروپای لەگەڵ فەرەنسا لەو كێشەیەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا دروستبوو، ڕاگەیاند.

كێشەكە دوای ئەوە سەریهەڵدا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا هاوپەیمانییەكی نوێی لە هەردوو زەریای هندی و هێمن لەگەڵ ئوسترالیا و بەریتانیا ڕاگەیاند، كە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێكی گەورەی بواری ژێرئاوگەڕ لەنێوان پاریس و كانبێرا.

ڕووداوەكە لەلایەن بەرپرسانی فەرەنساوە بە “خەنجەر لەپشتەوە” و “خیانەت لە متمانە” ناوبرا و بەهۆیەوە پاریس باڵیۆزەكانی لە واشنتن و سیدنی كێشایەوە.

بەڵام بەمدواییە بایدن و ئیمانوێل ماكرۆن-ی هاوتا فەرەنسییەكەی ڕێككەوتن لەسەر هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.

س: فرانس پرێس + ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

هێرشی نوێی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەنجامی گفتوگۆ دیپلۆماسییەكان وەستاوە

بابەتی دواتر

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دڵنیایی لە کاریگەریی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوردن موشەك دروستدەكات

كۆمپانیایەكی ئوردنی، موشەكی دژەتانك دروستدەكات. كۆمپانیای “جەدارە”ی ئوردنی بۆ سیستمی بەرگری، هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت- ئی”…
Total
0
Share