چوار یاریزانی ئیتاڵیا بڕیاریانداوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنن

ڕاگەیاندنەكانی ئیتاڵیا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەشێك لە یاریزانەكان بەنیازی وازهێنانی یەكجارەكین لە یاریكردن بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیانەوە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت ئاشكرایكردوە، هێشتا ڕۆبەرتۆ مانچینی یەكلایی نەبۆتەوە لە مانەوە یاخود وازهێنان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئیتاڵیادا.

ئاشكراشیكردووە كە یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا پشتگیری مانەوەی مانچینی دەكات لە پۆستەكەیدا.

جگە لەوەش ئاماژەی بەوەداوە كە هەریەك لە یاریزانان ئیمۆبیلی و كیلینی و ئینسینی و فلۆرێنزی بڕیاریانداوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنن.

ڕاگەیاندنەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە شكستی ئیتاڵیا لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بەهۆی نەبونی هێرشبەرێكی گونجاوەوە بووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

هالاند مانچستەر سیتی توشی شۆك كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share