هالاند مانچستەر سیتی توشی شۆك كرد

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند، گرێبەستێكی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕەتكردەوە.

پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم وەرزە هالاند لە ڕیزەكانی بروسیا بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی ئەوروپاوە بكات.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، هالاندی هێرشبەر گرێبەستێكی مانچستەر سیتی ڕەتكردۆتەوە كە هەفتانە موچەكەی دەگەیشتە 500 هەزار پاوەند.

هالاند لە 23 یاریی ئەم وەرزەی بروسیا دۆرتمۆند بەشداری كردووە ، 23 گۆڵیكردووە و 6 گۆڵیشی دروستكردووە.

هالاند خەونی ئەوەی هەیە پەیوەندی بە یەكێك لە یانەكانی خولی ئیسپانیاوە بكات و ئامانجی ئەوەیە بچێتە ڕیاڵ مەدرید یان بەرشلۆنەوە.

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی ئیتاڵیا بڕیاریانداوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنن

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پێش وەرزی نوێ چەند كێشەیەكی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share