با مباپێ بڕوات.. پاریس (MNN) بونیاددەنێت

بازنەی یانە داواکارەکانی داروین نونێز، هێرشبەری یانەی بەنفیکا تاوەکو دێت فراوانتر دەبێت و پاریس سان جێرمان ئامادەیی تێدایە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکات.

داروین نونێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی بەنفیکا لەم وەرزەدا لە کۆی 36 یاری 31 گۆڵی تۆمار کردووە، بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

تۆڕی ئەتلەتیک لەو بارەیەوە نووسیویەتی، “کیلیان مباپێ 31 گۆڵی تۆمار کردووە و نونێز 31 گۆڵ، دوو هێرشبەرەکە لە تینویەتییان بۆ تۆماری گۆڵ هاوشێوەن، لەم وەرزەشدا ئەگەر زۆرە مباپێ لە پاریس بڕوات، ئیکاردی و دی ماریا بە هەمان شێوە، داهاتووی جولیان دراکسلەر نادیارە، لەبەر ئەوە پاریس سان جێرمان پلانی داڕشتووە هاوشێوەی (MSN) ی سەردەمی بەرشلۆنە بونیادبنێت، بەڵام لە جێگەی سوارێز، هاونیشتیمانەکەی کە داروین نونێزە و لە ترۆپکی تواناکانیدایە لەگەڵ مێسی و نێیمار کاری پێدەکرێت، بەوەش دەبن بە سیانییەکی ئاگرین بە کورتکراوەی (MNN) “.

یانەی بەنفیکا بەرامبەر داواکاریی یانە گەورەکان دەرگای دانوستاندنی بۆ گواستنەوەی نونێز بە کراوەیی بەجێهێشتووە، بەو مەرجەی بڕی 70 ملیۆن یورۆ لەلایەن یانە داواکارەکانەوە پێشکەش بکرێت.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: ئێران دراوسێیەكی بەوەفایە و ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هەڕەشەی لێبكرێت

بابەتی دواتر

لاپۆرتا بۆ لیڤاندۆڤیسکی: وەرە ئاستی ئۆبامیانگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share