کەشناسی: سبەینێ بارانبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەوپێیە ئەمڕۆ و سەبەینێ بارانبارین بەردەوامدەبێت، ئەمڕۆش لەناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

لە پێشبینییەکانی کەشناسیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچە جیاوازەکان، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەناوچە جیاوازەکان.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share