هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووی سەری ساڵ و کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم هەشت رۆژ دەبێت.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە رێوڕەسمی رۆژی ئاڵادا لە وتارێکدا رایگەیاند، “لەدوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، هاوکات بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە، هەشت رۆژ پشوو دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پشووەکە لە رۆژی 25ی کانوونی یەکەمی 2022 دەستپێدەکات و تا 2ی کانوونی دووەمی 2023 بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو وادەیەش راستەوخۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات”.

ئاشکراشیکرد، “تایبەتمەندیمان بە خوێندکارانی کریستیان و ئێزیدییەکان داوە، لەو کاتانەی تاقیکردنەوەکانیان دەکەوێتە ئەو رۆژانەی بۆنەیان هەیە، دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان کە خشتەی تاقیکردنەوەکانیان بۆ بگونجێنن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share