رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان داوایان لە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق؛ رۆژنامەی سەباح دڵێت، داواکەی یەکێتی و پارتی بەو مەبەستە بووە، کە هەردوولا بگەن بە لێکتێگەیشتنی زیاتر و لەسەر کاندیدێک رێکبکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواری شار: بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە ڕۆژانە نزیکەی 16 تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە، ڕۆژانە 14 بۆ 16 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.…
Total
0
Share