باڵیۆزی عێراق لە  تورکیا: ژمارەیەک سکاڵا لە دادگاکانی فەرەنسا دژی تورکیا لەسەر نەوتی هەرێم هەیە

حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە  14ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە لە داداگاکانی فەرەنسا ژمارەیەک سکاڵای عێراقی دژ بە تورکیا هەیە سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی عێراق، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاند، “لەگەڵ تورکیا دۆسیەی ناکۆکمان هەیە کە شایەنی ڕێککەوتن و گەیشتنە چارەسەرە لەلایەن هەردوولاوە، لەناو ئەوانەشدا بلۆک کردنی پارەکانی عێراق لە بانکەکانی تورکیا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانیش یەکێکی دیکەیە لە دۆسیە پەیوەندیدارەکان لە نیوان هەردوو وڵاتدا.

حەسەن جەنابی ڕاشیگەیاند، “سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بۆ تورکیا کۆمەڵێک دۆسیە لە خۆدەگرێت”.

باڵیۆزەکەی عێراق دەڵێت، “ژمارەیەک سکاڵا دژی تورکیا لەلایەن عێراقەوە لە دادگاکانی فەرەنسا تۆمارکراوە، سەبارەت بە هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە پێویستە ئەم بابەتە لەلایەن شاندی عێراق و تورکیاوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت”.

وتیشی، یەکێک لە ئەو دۆسیە گرنگانەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە لە تورکیا گفتوگۆی دەکرێت لایەنی ئابوورییە کە لە ئێستادا قەبازرەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات 16 ملیار دۆلارە و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا بگاتە 20 ملیار دۆلار.

باسیلەوەکردووە، “لە ئێستادا سەدان کۆمپانیای تورکی لە عێراق هەیە کە وەبەرهێنان دەکەن و پرۆژەی زۆر گرنگیان لە ئەستۆگرتووە”.

بابەتی پێشتر

لێکۆڵەرێکی کورد بە 9 ساڵ زیندانی سزادرا

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: چوار ماددەی زیادکراو لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خوارکییانەی لەلایەن عێراقەوە زیادکراون لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share