لیرەی تورکی %3ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا و دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

لیرەی توركی

لیرەی تورکی ئەمڕۆ بە رێژەی نزیکەی 3% نرخەکەی بەرامبەر دۆلار دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی نوێ، ئەمەش درێژەدانە بەو زیانانەی کە رووبەرووی بووەتەوە لەو کاتەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرەتای هەفتەی دوای هەڵبژاردنەکان پێکهێنانی حکومەتەکەی راگەیان.

نرخی لیرە کە لە ژێر فشاردایە بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر دراوە بیانییەکان، بە رێژەی 2.8% دابەزی و گەیشتە 22.15 بەرامبەر دۆلار، بەمەش زیانەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 15.5%..

هەروەها لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ خولی سێیەم زیانەکانی لیرە گەیشتووەتە 10%، واتە لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردووەوە.

بابەتی پێشتر

ژنێک بەهۆی خۆشوشتن بە ئاوی گەرم تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share