داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر شێخ نەهرۆ تۆمارکرد

داواکاری گشتیی بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی خەڵکی کوردستان و مسوڵمانان سکاڵا لەسەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەجوڵێنێت و داوادەکات سزای یاسایی بدرێت.

لە نوسراوێکدا کە محەممەد ڕێکانی داواکاری گشتیی ئاراستەی دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە داوادەکات، بەهۆی ئەوەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی “لە كورتە تۆمارێکی دەنگیدا، بێڕێزی بە یارانی پێغەمبەرمان( د.خ) ( صحابەكان) دەکات، ئەويش بێرێزییە بەرامبەر خەڵکی کوردستان و عێراق”، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، “ئەم  بێڕێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان و عێراقە، داوا لەبەڕێزتان دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنەبەر بەرامبەر ناوبراو، بۆئەوەی پێکەوە ژیان و سومبلە ئاینی و نەتەوەییەکانمان پارێزراوبن لە هەر بێڕێزی و سنووربەزاندنێک”.

دەقی نوسراوەکە:

بابەت/ سکاڵا

وەك بەڕ ێزتان ئاگادارن كە ڕێزگرتن لە ئاين و سومبولە ئاينی یەکانی هەر نەتەوە و كۆمەڵە كەسێك بەپێی دەستور و ياسای عێراقی و کوردستانی پارێزراوە، بۆ ئەوەى كەس سوكايەتی و زێدەڕۆی نەكاتەسەر پیرۆزيەكانی نەتەوەو ئاينێكی تر و گيانی پێكەوە ژيان و لێبوردەی لە كوردستان بەردەوام بێت، ئەمەش لە  ماددەی (٢) ی دەستور عيراقی سالی ٢٠٠٥و ياسای سزاكانی عێراقی ژمار(١١١) ی سالی  ١٩٦٩ هەمواركراو ، لە ماددەی (٣٧٢) هاتوو:

(سزادەدرێت بە بەندكردن كە لە سێ ساڵ زياتر نەبێت يان بە پێبژاردن كە لە( ٢ مليون تا  ١٠ مليون) زياتر نەبێت : هەر كسێك بە ئاشكرا بێ رێزی بە باوەر ،  يان سومبولێك يان كەسايەتيەك كە جێگەی پيرۆزی و بەرزراگرتن و رێز بێت لای كۆمەلەيەكی ئاينی.)

(يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات: او بغرامة لاتزيد على ثلثمائة دينار.

١– من اعتدى باحدى طرق العلانية على معتقد لاحدى الطوائف الدينية او حقر من شعائرها.

٥- من اهان علنا رمزا او شخصا هو موضع تقديس او تمجيد او احترام لدى طائفة دينية).

كەسێك بەناوی ( شێخ نهرۆ) كە خۆی بە شێخی تەریقەتی کەسنەزانی دادەنێت لە كورتە تۆمارێکی دەنگی دا ،بێ ڕێزی بە یارانی پێغەمبەرمان( د.خ)  ( صحابه كان) دەکات، کە ئاشکرایە (صحابه) لای ئێمەی کوردی موسڵمان، جێگەی ڕێزو بەرزڕاگرتنن، بەشێوازێک کە ناونانی منداڵی کورد بەناوی (صحابه) بە درێژای مێژوو یەکێک بوە لە بەڕێز و بەرزڕاگرتنی ئەو یارانەبوە کە پێغەمبەر (د.خ) ستایشیان کردون و ڕێزی لێناون.

بۆیە ئەم  بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە،  داوا لەبەڕێزتان دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو ، بۆئەوەی پێکەوە ژیان و سومبلە ئاینی ونەتەوەیەکانمان پارێزراو بن لە هەر بەڕێزی و سنور بەزاندنێک .

لەگەڵ ڕێزدا

د. محمد رێكانی                                                                            داواكاری گشتی

بابەتی پێشتر

ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لە هەوکردن دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بزوتنەوەی بابلیون کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتر بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەنزین…
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزاندەبێت..

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە…
Total
0
Share