بەنزین هەرزاندەبێت..

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزاندەبێـت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڕیارێك لەلایەن حكومەتەوە بەشە بەنزینی سلێمانی كەمكرایەوە كە بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگاكان تەرخاندەكرێت و بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی لە 40%ەوە كەمكرایەوە بۆ 29%.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری كەمكردنەوەی بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو و دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل كاریگەری لەسەر پڕۆسەكە و نرخەكەی نابێت و لە ئێستادا بەنزینی بازرگانیی نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.

ئاشكرایكرد، سبەینێ بڕیار لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین لە سلێمانی دەدرێت، بەڵام تائێستا بڕیار نەدراوە نرخی بەنزین چەند كەمدەكرێـتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share