ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، گه‌ڕی یه‌که‌م له پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و پۆرتوگال بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا-ش دۆڕاندنێکی مێژوویی تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له یاریگای دراگاو میوانداریی تورکیای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ڵبژارده‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی پۆرتوگال له خوله‌که‌کانی 15، 42، 90 له‌لایه‌ن ئۆتاڤیۆ و دیێگۆ جۆتا، ماتیۆس نونێزه‌وه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی تورکیا-ش له خوله‌کی 65 له‌لایه‌ن بوراک یه‌ڵمازه‌وه تۆمارکرا، هه‌مان یاریزان “یه‌ڵماز” له خوله‌کی 86 په‌ناڵتییه‌کیشی له‌ده‌ستدا.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له “کاردیف سیتی ستاد” میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسای کرد، یارییه‌که به‌بردنه‌وه‌ی ویڵز به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی وێڵز له خوله‌که‌کانی 25، 51 له‌لایه‌ن گاریس به‌یله‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی نه‌مسا له خوله‌کی 64 له‌لایه‌ن بن داڤیز به لێدانی سزا تۆمارکرا.
له یارییه‌کی گرنگی دیکه‌دا، به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر مه‌کدۆنیای باکوور دۆڕاندنی تۆمارکرد.
یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌کدۆنیا کۆتاییهات، گۆڵه‌که‌ش له‌لایه‌ن ئه‌لیکسانده‌ر تراجکۆڤیسکی له‌خوله‌کی 90دا تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، هه‌ڵبژارده‌کانی پۆرتوگال و وێڵز ئامانجی یه‌که‌میان به‌سه‌رکه‌وتوویی له قۆناغی پاشکۆکانی پاڵاوتنی کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌ئاڕاسته‌ی مۆندیال پێکا.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ک شکستیهێنا له گه‌یشتن به قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال.
یارییه‌کانی گه‌ڕی داهاتوو، یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت (سێ هه‌ڵبژارده سه‌رده‌که‌ون):
پۆرتوگال – مه‌کدۆنیای باکوور
وێڵز – براوه‌ی (سکۆتله‌ندا و ئۆکرانیا)
پۆڵه‌ندا (براوه‌ی سوید و چیک)