(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس سەرکەوتنی بۆ نیوەی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” بەدەستهێنا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “ئیتاڵیا کەپ”، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس‌ له‌ یاریگای “ئۆڵێمپیکۆ” ڕووبەرووی یانه‌ی لازیۆ بووەوە، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لاڤیکیا سنیۆرا” لە خولەکی 44 لەلایەن بریمێرەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، “یوڤێ” سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی “ئیتالیا کەپ” مسۆگەرکرد.

لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕیندا، یانەی یوڤانتۆس بەرامبەر ئینتەر میلان یاریدەکات، هەروەها فیۆنتینا ڕووبەڕووی کریمۆنێزی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی لەبارەی دۆلارەوە فەرمانێكی بۆ هێزە چەكدارەكان دەركرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید یاریی دواخراوی هەفتەی (17)ی لە ڤالێنسیا بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share